حكوومه‌تی به‌ریتانیا ئاستی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆری بۆ به‌رزترین ئاست به‌رزكرده‌وه‌ له‌دهۆك و زاخۆ ده‌زگاى خێرخوازیى بارزانى هاوكاریى كه‌مئه‌ندامانى كرد به‌رپرسى لقى 14ى پارتى سه‌ردانى باره‌گاى لیستى نه‌هزه‌ى كرد له‌ به‌حركه‌ كۆڕێكى شیعرى له‌ یادى شۆڕشى گوڵاندا سازكرا كۆڕێك بۆ به‌رپرسى لقى 9ى پارتى له‌ یادى شۆڕشى گوڵاندا سازكرا له‌ دهۆك سیمینارێك له‌ یادى شۆڕشى گوڵاندا سازكرا له‌ به‌رزاییه‌كانى بانى مه‌قان، په‌رده‌ له‌سه‌ر وێنه‌ى دوو شه‌هید لادرا چه‌ند پرۆژێكی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌ ئاواره‌كانی كه‌مپی مام ره‌شان كرا دیدارى بازرگانى له‌ نێوان بازرگانانى هه‌رێمى كوردستان و پاكستان به‌رێوه‌چوو له‌ سلێمانى كۆنفرانسێك له‌باره‌ى بواره‌كانى كارگێڕى و ئابوورى ساز كرا
 

سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێریزا مای ئاشكرای كرد ئاستی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریان له‌ وڵاتدا بۆ به‌رزترین ئاست كه‌ شلۆقه‌، به‌رزكردووه‌ته‌وه‌. تێریزا مای كه‌ دوای هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی مانچسته‌ر، بۆ دووه‌مین جار سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی كابینه‌ی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی، به‌ به‌شداریی به‌رپرسانی ئه‌منی كرد. دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ روونكردنه‌وه‌ی دایه‌ رۆژنامه‌وانان. سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێریزا مای ئاشكرای كرد هه‌وڵ و لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و یه‌كه‌ هه‌واڵگرییه‌كان به‌ مه‌به‌ستی دیارییكردنی ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا هێرشبه‌ره‌كه‌ به‌ ته‌نها كرده‌وه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌ یان به‌شێك بووه‌ له‌ تۆڕێكی فراوان، به‌رده‌وامه‌ و رایگه‌یاند ناتوانین ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی گرووپێكی فراوان په‌یوه‌ندییان به‌ هێرشه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌، پشتگوێ بخه‌ین.

سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا ئاشكرای كرد پشتبه‌ستن به‌ زانیارییه‌كانی ناوه‌ندی هاوبه‌شی شیكردنه‌وه‌ی تیرۆر كه‌ یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه‌ و لێپرسراوه‌ له‌ دیارییكردنی ئاستی هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر وڵات، هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌ڕه‌شه‌كان كردووه‌ و رایگه‌یاند: پشتبه‌ستن به‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجامدراون، بڕیاردرا ئاستی هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر وڵات له‌ جددییه‌وه‌ بۆ ''شلۆق'' به‌رزبكرێته‌وه‌. ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌ دێت كه‌ ئه‌گه‌ری روودانی هێرش له‌هه‌ر ئان و ساتێكدا هه‌یه‌ و نه‌به‌ستراوه‌ به‌ ئه‌گه‌ری بوونی هێزه‌وه‌.

تێریزا مای تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌ڕه‌شه‌، پشتیوانیی و سه‌رچاوه‌ی نوێ ده‌خاته‌ به‌رده‌ست هێزه‌كانی پۆلیس و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌رپرسانی پۆلیس داوایان له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی كردووه‌ كه‌ سه‌ربازیان بۆ دابین بكه‌ن و وه‌زاره‌ته‌كه‌ش داواكارییه‌كه‌ی په‌سه‌ندكردووه‌.
 

ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به‌ هاریكاری رێكخراوی ئێڵ دی ئێسى ئه‌مه‌ریكی له‌ چوارچێوه‌ى چالاكییه‌كانیدا له‌ دهۆك كورسی و پێداویستی په‌ككه‌وتووانى له‌ كۆمه‌ڵه‌ى ژین به‌سه‌ر په‌ككه‌وتووانی شاری دهۆكدا دابه‌شكرد. پێش دابه‌شكردنی ئه‌و پێداویستیانه‌ په‌ككه‌وتووه‌كان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌و كورسییانه‌ راهێنرابوون.

له‌و باره‌وه‌ زمناكۆ نادر له‌ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی رایگه‌یاند هه‌ر كه‌سێك له‌ دهۆك په‌ككه‌وته‌ بێت و بیه‌وێت پێداویستی په‌ككه‌وتووان وه‌ربگرێت ده‌توانێت سه‌ر له‌ كۆمه‌ڵه‌ى ژین بدات و ناوی خۆی بنووسێت تا پاش ره‌مه‌زان له‌و هاریكارییه‌ى به‌ربكه‌وێت.



له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی بۆ رێزگرتن له‌ ئه‌رك و ماندووبوونیان، له‌ رێوڕه‌سمێكدا دووسه‌د كارمه‌ندی ته‌ندروستی له‌ زاخۆ خه‌ڵات كرد، جێی باسه‌ له‌و رێوره‌سمه‌دا پزیشكان و نوێنه‌ری ده‌زگای خێخوازی بارزانی ئاماده‌بوون و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی زاخۆش سوپای ده‌زگای خێرخوازی بارزانیان كرد كه‌ رێز له‌ ماندووبونیان گیراوه‌ .

 

عیسمه‌ت ره‌جه‌ب به‌رپرسی لقی چوارده‌ى مووسڵى پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانى باره‌گای لیستی نه‌هزه‌ى له‌ هه‌ولێر كرد و له‌لایه‌ن عوه‌ید جحێشی و ده‌سته‌ی لیستی ناوبراوه‌وه‌ پێشوازییان لێ كرا. پاشان له‌ دانیشتنێكدا هه‌ردوو لا باسی نوێترین پێشهاته‌كانی رزگاركردنی شاری مووسڵیان كرد.

لاى خۆیه‌وه‌ عوه‌ید جحێشى سه‌رۆكی لیستی نه‌هزه‌ دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه‌ بۆ هاریكاری كردنی خه‌ڵكی ئاواره‌ى مووسڵ له‌ رێگه‌ى ده‌زگاى خێرخوازى بارزانی و رێكخراوه‌ خێرخوازییه‌كانی دیكه‌وه‌، هاوكات سوپاسی حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ داڵده‌دانی ئاواره‌كانی مووسڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان و ره‌خنه‌یان له‌ حكوومه‌تى ناوه‌ندی به‌غدایش گرت كه‌ به‌ ده‌نگی ئه‌و ئاوارانه‌وه‌ نایه‌ت كه‌ روویان كردووه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان.
 

له‌ یادى چل و یه‌ك ساڵه‌ى شۆڕشی گوڵانی پێشكه‌وتنخواز به‌ئاماده‌بوونی ( بڵند اسماعیل) به‌رپرسی لقی شازده‌ى پارتی دیموكراتی كوردستان و كارگێڕانی لق و به‌رپرس و ستافی لێژنه‌ ناوچه‌ی به‌ڕانه‌تی و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌شیعر دۆستان، لێژنه‌ ناوچه‌ی به‌ڕانه‌تی له‌ به‌حركه‌ ئێواره‌ كۆڕێكی شیعر خوێندنه‌وه‌ی بۆ چوار شاعیری سازكرد كه‌ پێكهاتبوون له‌هه‌ریه‌ك له‌ شاعیران( بۆتان جه‌لال و حه‌سه‌ن دانشفه‌ر و سارا ته‌لایی و ره‌سول سوڵتانی ).

له‌میانی كۆڕه‌ شیعریه‌كه‌دا هه‌ر چوار شاعیری نیشتمان په‌روه‌ر چه‌ندین شیعریان پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووانی كۆڕه‌كه‌ كرد كه‌ بووه‌ مایه‌ی خۆشحاڵی هه‌موو لایه‌ك، دواتر له‌لایه‌ن تیپی هه‌ڵپه‌ڕكێی كۆبانێ‌، چه‌ندین تابلۆو نمایشی جوانی هه‌ڵپه‌ڕكێ‌ پێشكه‌ش به‌ به‌شداربووانی كۆڕه‌كه‌ كرا.
 

له‌ ئاكرێ به‌ بۆنه‌ی شۆرشی بیست و شه‌شی پێشكه‌وتوخواز به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك به‌رچاو كه‌سایه‌تی و كادیریرانی پارتی له‌ سنوره‌كه‌ سیمینارێك بۆ سه‌باح به‌یتوڵڵا به‌رپرسی لقى نۆى پارتى ساز كرا .

له‌ سیمیناره‌كه‌دا به‌رپرسی لقی نۆی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ی به‌ رۆڵی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی شۆرشه‌كه‌ كرد ، كه‌ توانیویانه‌ گه‌وره‌ترین شۆرش به‌ سه‌ركێشی سه‌رۆك بارزانی به‌رپابكه‌ن و داستانێكی مه‌زن تۆماربكه‌ن ، هاوكات سه‌باح به‌یتوڵڵا له‌ سیمیناره‌كه‌دا گووتی به‌ ماندوبوونی ئه‌و پێشمه‌گه‌ قاره‌مانه‌ و سه‌رۆك بارزانیه‌ كورد به‌و رۆژه‌ گه‌یشتووه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نزیك بووه‌ته‌وه‌ .
ل:
سه‌باح به‌یتوڵڵا
به‌رپسی لقی 9ی پارتی دیموكراتی كوردستان


به‌ بۆنه‌ى بیره‌وه‌رى شۆڕشی گوڵانی پێشكه‌وتنخوازه‌وه‌، سه‌ربه‌ست تروانشی به‌رپرسى لقى یه‌كى پارتى له‌ دهۆك له‌گه‌ڵ مامۆستا و زانایانی ئایینی ئیسلام له‌ سنوورى پارێزگه‌ى دهۆك كۆبووه‌وه‌. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تروانشی ساڵیادی شۆرشی بیست و شه‌شی گوڵان هه‌ڵوه‌سته‌ى كرد كه‌ به‌ سه‌دان شه‌هید تێیدا له‌ پێناوی سه‌روه‌ری كوردستاندا گیانی خۆیان به‌خت كرد، كه‌ ته‌واوكه‌ری شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن بوو.

هاوكات تیشكی خسته‌ سه‌ر رۆڵى سه‌رۆك بارزانی و رێبازی بارزانی نه‌مر و ئه‌و رێبازه‌ى به‌ هانده‌رى گه‌وره‌ى سه‌ركه‌وتنه‌كانی گه‌لى كورد دانا. له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا تیشك خرایه‌ سه‌ر هاتنی مانگی ره‌مه‌زان و رۆژووگرتن و خواپه‌رستی و ئاماده‌یی خۆی نیشان دا بۆ گوێ گرتن له‌ ئامۆژگاری مامۆستایان بۆ خزمه‌تكردنی گه‌ل و نیشتمان.
 

به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری ئه‌دهه‌م بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلێمانی هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌ڵاح ده‌لۆ به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان و عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك و ژماره‌یه‌ك پله‌داری پێشمه‌رگه‌ و كه‌س و كاری شه‌هیدان ، له‌ مه‌راسیمێكدا په‌رده‌ له‌سه‌ر وێنه‌ی هه‌ردوو برا شه‌هید هاوكار و شه‌هید جیهاد له‌ به‌رزاییه‌كانی مه‌قان لادرا ، سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ش به‌ خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند سوره‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد .

دواتر وته‌ی به‌خێرهێنان له‌لایه‌ن نوێنه‌ری لقی نۆزده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ خوێنرایه‌وه‌ ، هاوكات هه‌ر له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا وتاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلێمانی هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و فه‌رمانده‌یی گه‌رمیان و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید پێشكه‌شكران كه‌ له‌ وتاره‌كاندا رۆڵی ئه‌و دوو برا پێشمه‌رگه‌یان له‌ شه‌ری دژی تیرۆرستانی داعش به‌رزنرخاند .
 

بۆردی كاروباری مرۆڤایه‌تی پارێزگای دهۆك به‌ هاوكاری چه‌ند رێكخراوێكی خێرخوازی ئه‌ڵمانیا ، چه‌ند پرۆژێكی خزمه‌تگوزاریان پێشكه‌ش به‌ ئاواره‌كانی كه‌مپی مام ره‌شان له‌ سنوری شێخان كرد و كه‌وتنه‌ خزمه‌تی هاووڵاتیان .

راپۆرت :
 


شاندێكی ولاتی پاكستان كه‌ پێكهاتبوو له‌ ده‌ كۆمپانیا له‌ سێكته‌ره‌كانی كشتوكال و ته‌ندروستی و كه‌لوپه‌لی خۆراك و پلاستیك به‌ مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌نیه‌ ئابووری و بازرگانیه‌كان سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێریان كرد و دیدارێكی بازرگانیان له‌ كه‌ل بازرگنانی هه‌رێمی كوردستان و شاری هه‌ولێر ساز كرد.

راپۆرت :

ئه‌مڕۆ له‌ شاری سلێمانی له‌ ژێر چاودێری وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی ، زانكۆی جهان له‌ سلێمانی ، كۆنفرانسێكی فراوانی له‌ بواره‌كانی كارگێری و ئابوری سازكرد ، بریاریشه‌ كۆنفرانسه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وامی هه‌بێت و چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی زانستیش پێشكه‌ش بكرێن .

راپۆرت :
له‌دهۆك و زاخۆ ده‌زگاى خێرخوازیى بارزانى هاوكاریى كه‌مئه‌ندامانى كرد
24.05.2017 | 19:40
ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به‌ هاریكاری رێكخراوی ئێڵ دی ئێسى ئه‌مه‌ریكی له‌ چوارچێوه‌ى چالاكییه‌كانی
به‌رپرسى لقى 14ى پارتى سه‌ردانى باره‌گاى لیستى نه‌هزه‌ى كرد
24.05.2017 | 19:38
عیسمه‌ت ره‌جه‌ب به‌رپرسی لقی چوارده‌ى مووسڵى پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانى باره‌گای
حه‌یده‌ر عه‌بادی: ئاسایشی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره
جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ چه‌ك ته‌نها له‌ده‌ست هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا
یادداشتی ده‌ستگیركردن بۆ 260 كه‌سی دیكه‌ ده‌ركرا
رۆژى سێ شه‌ممه‌ به‌رپرسانی تورك پتر له‌ دوو سه‌دو شه‌ست یادداشتنامه‌ى ده‌ستگیركردنیان بۆ چه‌ندان كه‌س
گەرانەوە
پیاوێكى به‌ته‌مه‌ن دواى 42 ساڵ دابڕان، به‌ كه‌سوكارى شاد ده‌بێته‌وه‌
18.05.2017 | 13:59
پیاوێكى به‌ ته‌مه‌ن به‌ ناوى مه‌حمود حه‌مه‌ده‌مین ره‌حمان كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكى گوندى قه‌یته‌رانى
به‌ ته‌مه‌نترین مرۆڤی جیهان له‌ ته‌مه‌ن 146 ساڵی ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد
02.05.2017 | 13:39
مباح گۆپۆی ته‌مه‌ن 146 ساڵی ئیندۆنێزی كه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كرا به‌ ته‌مه‌نترین مرۆڤی جیهان
فێستیڤاڵی ئاو له‌ میانمار گیان له‌ده‌ستدانی 285 كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌
18.04.2017 | 10:55
له‌ فێستیڤاڵی ئاوی ناسراو به‌ سینگیاندا كه‌ به‌ بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی میانماره‌وه‌ ماوه‌ی چوار
به‌غدا ناخۆشترین و ڤیه‌ننا خۆشترین شارى جیهانه‌
15.03.2017 | 15:44
كۆمپانیایه‌كی ڕیزبه‌ندیی شاره‌ گه‌شتیاری و خۆشگوزه‌رانییه‌كانی جیهان، لیستی خۆشترین و ناخۆشترین شاره‌كانی جیهان
دواتر
حكوومه‌تی به‌ریتانیا ئاستی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆری بۆ به‌رزترین ئاست به‌رزكرده‌وه‌
24.05.2017 | 17:47
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێریزا مای ئاشكرای كرد ئاستی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریان له‌ وڵاتدا
بۆ یه‌كه‌م جار، زانكۆى سۆران ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ى له‌سه‌ر ژیانى نالى شاعیر بڵاوكرده‌وه‌
21.05.2017 | 19:45
زانكۆی سۆران له‌ درێژه‌ی خه‌رمانی زیاتری زانست و زانیاری و خزمه‌تكردنی ته‌واوی سێكت
چه‌ند پرۆژێكی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌ ئاواره‌كانی كه‌مپی مام ره‌شان كرا
24.05.2017 | 19:37
بۆردی كاروباری مرۆڤایه‌تی پارێزگای دهۆك به‌ هاوكاری چه‌ند رێكخراوێكی خێرخوازی ئه‌ڵمانیا
نه‌یماری نوێ به‌فه‌رمی بووه‌ یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید
24.05.2017 | 17:05
ب فه‌رمی یانا ریال مه‌درید یاریزانه‌ك كری ، یانا ریال مه‌درید قاره‌ىمانا خولا ئیسپانیا ، لسه‌ر
نێچیرڤان بارزانی: سەربەخۆیی هەموومان کۆدەکاتەوە تا بەرەو ئامانجە هاوبەشەکان هه‌نگاو بنێین نێچیرڤان بارزانى ئیدانه‌ى هێرشه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ى مانچسته‌ر ده‌كات نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: ‌هه‌رێمی كوردستان ئێمه‌ی ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌مساڵ ریفراندۆم ده‌كات مەسرور بارزانی لەگەڵ جۆن مەكین سیناتۆری ئەمریكی كۆبووەوە نێچیرڤان بارزانى و شاندى یاوه‌رى سه‌ردانى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتییان كرد مه‌سروور بارزانی: یه‌په‌گه‌ رێگری له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی 300 هه‌زار ئاواره‌ ده‌كات نێچیرڤان بارزانى: كاری هاوبه‌شی زۆرمان له‌گه‌ڵ كاك نه‌وشیروان هه‌بوو، ده‌ستكه‌وته‌كانمان زیاترن له‌ ناكۆكییه‌كان نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى گڵكۆى خوا لێخۆشبێت "نه‌وشیروان مسته‌فا"ى كرد سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆبۆوه‌ مه‌سروور بارزانى له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه‌
هه‌ولێر
0ºC
سلێمانى
0ºC
دهۆك
0ºC

BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN

BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv