لافاو له‌ لیماى پایته‌ختى پێرۆ بووه‌ هۆى گیان له‌ده‌ستدانى 72 كه‌س
لافاو له‌ لیماى پایته‌ختى پێرۆ بووه‌ هۆى گیان له‌ده‌ستدانى 72 كه‌س 19.03.2017 | 15:56

به‌ هۆى باو و بۆرانى زۆر له‌ لیماى پایته‌ختى پێرۆ حه‌فتاو دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. به‌رپرسانى پێرۆ رایانگه‌یاند: كه‌ له‌ ئه‌نجامى لافاو و قورولیته‌ كه‌ به‌ هۆى باو و بۆرانى فراوان و چاوه‌ڕواننه‌كراو دۆینێ شه‌ممه‌ له‌و وڵاته‌ روویدا؛ حه‌فتاو و دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له‌ كه‌ناراوه‌كانى باكورى لیما به‌ قورسى زیانى به‌ركه‌وتووه‌.

لافاوێك كه‌ ده‌گوترێت مه‌ترسیدارترین لافاوه‌ له‌ سیى ساڵى رابردوودا و كاریگه‌رى خستوه‌ته‌ سه‌ر زیاتر له‌ نیوه‌ى پێرۆ ؛ بارى له‌ناكاو له‌ هه‌شتسه‌د شارو گوند له‌و وڵاته‌ راگه‌یاندراوه‌. هاوكات سوپاى ئه‌و وڵاته‌ به‌ مه‌به‌ستى هاوكارى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانى فریاكه‌وتن له‌ شاره‌ زیانبه‌ركه‌وتوه‌كان جێگیر كراون.

شایه‌نى باسه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ ئێستادا باران وه‌ستاوه‌ ؛ به‌ڵام ده‌زگاى كه‌شناسى ئه‌و وڵاته‌ پێشبینى ده‌كات كه‌ ئه‌و بارودۆخه‌ له‌ چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوو دووباره‌ ببێته‌وه‌.
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv