كێری: ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر هه‌موو كێشه‌كاندا سه‌رده‌كه‌وێت
كێری: ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر هه‌موو كێشه‌كاندا سه‌رده‌كه‌وێت 11.01.2017 | 09:58

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، جۆن كیری رایگه‌یاند ئه‌مریكا به‌رێگا چاره‌ی دیبلۆماسی به‌سه‌ر هه‌موو كێشه‌كاندا سه‌رده‌كه‌وێت.

به‌بۆنه‌ی ته‌واوبوونی بینای ناوه‌ندی دیپلۆماسی ئه‌مریكا، كیری گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و، تیایدا ئاماژه‌ی به‌و روونكردنه‌وه‌ دیپلۆماسیانه‌ دا كه‌ له‌ سه‌رده‌می حكوومه‌ته‌كه‌ی باراك ئۆبامادا دراون.

كیری باسی له‌وه‌ كرد كه‌ له‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ ئه‌و پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای به‌ڕێوه‌بردووه‌، رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران و دووباره‌ رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كوبا ئه‌نجامدراون و، گوتی: گۆچانێكی ئه‌فسوناوی نییه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن، به‌ڵكو پێویسته‌ پارچه‌ راست و دروسته‌كان كۆبكرێنه‌وه‌.

ئه‌مریكا به‌رێگاچاره‌ی دیپلۆماسی به‌سه‌ر هه‌موو كێشه‌كاندا سه‌رده‌كه‌وێت. هاوكات وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیلاری كلینتۆن، كه‌ دوای سه‌رنه‌كه‌وتنی به‌رامبه‌ر ركابه‌ره‌كه‌ی، دۆناڵد تره‌مپ له‌ هه‌وڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، زۆر له‌ راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ ده‌رناكه‌وێت، له‌و به‌رنامه‌یه‌دا گوتارێكی پێشكه‌شكرد.

له‌ گوتاره‌كه‌یدا كلینتۆن باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌مریكا به‌ دیپلۆماسی هه‌موو سه‌ختییه‌كان تێده‌په‌ڕێنێت، ئه‌وه‌ی بووه‌ مایه‌ی سه‌رنج كلینتۆن بێ ناوهێنانی هیچ كه‌سێك تره‌مپی كرده‌ ئامانج.

كلینتۆن ره‌خنه‌ی له‌ ترمپ گرت كه‌ پێش ده‌ستبه‌كاربوونی له‌گه‌ڵ رووسیادا نزیكبووه‌ته‌وه‌ و، له‌گه‌ڵ چیندا له‌سه‌ر تایوان بارگرژی دروستكردووه‌ و، گوتی: دیپلۆماسی به‌هێزترین و ئارامترین رێگایه‌ بۆ ئاشتیی.
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv