ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ كابۆل روویدا ده‌یان كوژراو و بریندارى لێكه‌وته‌وه‌
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ كابۆل روویدا ده‌یان كوژراو و بریندارى لێكه‌وته‌وه‌ 11.01.2017 | 10:15

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ رایانگه‌یاند له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ نزیك په‌ڕله‌مانی ئه‌فغانستان له‌ كابۆلی پایته‌ختی ئه‌فغانستان ده‌یان كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌ زارى سه‌لیم ره‌سولی به‌رپرسی گه‌وره‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ هۆی هێرشی خۆكوژێك به‌ ئۆتۆمبێله‌ بۆمبڕێژكراوه‌كه‌وه‌ 33 كه‌س كوژراون و لایه‌نیكه‌م 70 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون .

ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆكی ئه‌فغانستان ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی كردو به‌ڵێنی دا كه‌ تاوانكاران له‌ هه‌رشوێنێكی وڵات بن سه‌لامه‌ت نابن .

لاى خۆشییه‌وه‌ بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌رپرسیاره‌تی خۆی له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ هێرشه‌كه‌ پاسێكی گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌فغانستانیان كردۆته‌ ئامانج .

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ نزیك باڵه‌خانه‌ی په‌ڕله‌مان و زانكۆی تایبه‌تی ئه‌مریكی له‌ كابۆل رویانداوه‌ و یه‌كه‌میان له‌ رێگه‌ی خۆكوژێكه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌میش له‌ كاتی گه‌یشتی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوه‌كه‌ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌هه‌مان شوێن ته‌قیوه‌ته‌وه‌ .
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv