ئۆباما گوتاری ماڵئاوایی پێشكه‌ش كرد
ئۆباما گوتاری ماڵئاوایی پێشكه‌ش كرد 11.01.2017 | 10:04

ئۆباما له‌ گوتاره‌كه‌یدا به‌رده‌وام جه‌ختی له‌سه‌ر دیموكراسی ده‌كرده‌وه‌ و له‌سه‌ر پرسی سیاسیه‌تی ده‌ره‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی سنووردار قسه‌ی كرد و هیچ باسێكی له‌ باره‌ی پرسی سووریا نه‌كرد.

له‌ گوتاری ماڵئاواییدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ له‌ ماوه‌ی هه‌شت ساڵی سه‌رۆكایه‌تیدا له‌ زۆر بواردا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌ و داوای له‌ گه‌لی ئه‌مریكا كرد كه‌ به‌ئومێده‌وه‌ بڕواننه‌ داهاتوو.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا هه‌ڵبژێردرا و بڕیاره‌ له‌ بیستی ئه‌م مانگه‌ ده‌ستبه‌كاربێت، باراك ئۆباما له‌ شاری شیكاگۆ گوتاری ماڵئاوایی پێشكه‌ش كرد.

ئۆباما له‌ گوتاره‌كه‌یدا به‌رده‌وام جه‌ختی له‌سه‌ر دیموكراسی ده‌كرده‌وه‌ و له‌سه‌ر پرسی سیاسیه‌تی ده‌ره‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی سنووردار قسه‌ی كرد و هیچ باسێكی له‌ پرسی سووریا نه‌كرد.

ئۆباما ئاماژه‌ی به‌ رێكخراوی تیرۆریستی داعش كرد و رایگه‌یاند كه‌ شه‌ر له‌ دژی توندره‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وان خه‌ڵك بكوژن، به‌ڵام تا ئێمه‌ ناپاكی به‌رامبه‌ر بنه‌ما و ده‌ستورمان ئه‌نجام نه‌ده‌ین، ئه‌وان ناتوانن ئه‌مریكا ببه‌زێنن.

ناوبراو باسی له‌ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ له‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌كاندا ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ركرده‌ی ئه‌و رێكخراوه‌ كوژراون و نیوه‌ی ئه‌و خاكه‌ی له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ پێشتر داگیری كردبوو.

ئۆباما له‌باره‌ی هه‌ریه‌ك له‌ چین و رووسیاوه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئه‌وان له‌ ئاست ئه‌مریكادا نیین و ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌رداری به‌هاكانیان نه‌بن ئه‌وا هه‌میشه‌ له‌ پێشه‌وه‌ ده‌بن.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما قسه‌ی له‌ باره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد و له‌سه‌ر پرسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كێشه‌كاندا خۆی و ئیداره‌كه‌ی به‌سه‌ركه‌وتوو زانی به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی كوبا و ئێران و كوشتنی سه‌رۆكی رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌، ئوسامه‌ بن لادن.
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv