له‌ یارى نێوان نه‌ورۆزو شێروانه‌، په‌یامنێرى كوردستان تیڤى كه‌وته‌ به‌ر په‌لامارى پۆلیس و له‌هۆش خۆى چوو
له‌ یارى نێوان نه‌ورۆزو شێروانه‌، په‌یامنێرى كوردستان تیڤى كه‌وته‌ به‌ر په‌لامارى پۆلیس و له‌هۆش خۆى چوو 17.03.2017 | 13:39

له‌ شارى سلێمانى په‌یامنێرى وه‌رزشیى كوردستان تیڤى، نه‌شمیل محه‌مه‌د كه‌وته‌ به‌ر په‌لامارى پۆلیسى چالاكییه‌ مه‌ده‌نییه‌كان و به‌هۆى پاڵپێوه‌نانى، سه‌رى به‌ر ستونێكى ئاسن كه‌وت و كه‌وته‌ سه‌ر زه‌وى و بریندار بوو و تا ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ و بێهۆشه‌.

ئێواره‌ى رۆژى پێنجشه‌ممه‌ له‌ شارى سلێمانى له‌كاتى به‌ڕێوه‌چوونى یارى نێوان هه‌ردوو یانه‌ى نه‌ورۆزو شێروانه‌ له‌ قۆناغى چوارگۆشه‌ى زێڕینى خولى نایابى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بۆ تۆپى پێ كه‌ تیمى كوردستان تیڤى ڕوماڵى یارییه‌كه‌ى ده‌كرد، له‌ كۆتایى یارییه‌كه‌دا به‌هۆى دروستبوونى ئاڵۆزى و پشێوى، په‌یامنێرى وه‌رزشیى كوردستان تیڤى، نه‌شمیل محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووسى دیكه‌ كه‌وته‌ به‌ر په‌لامارى پۆلیسى چالاكییه‌ مه‌دنییه‌كان و له‌ ئه‌نجامى پاڵپێوه‌نانى، به‌ر زه‌وى كه‌وت و سه‌رى به‌ توندى به‌ ستونێكى ئاسن كه‌وت و له‌ ئه‌نجامدا بریندار بوو و له‌ هۆش خۆى چوو و له‌ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى هه‌ناوى له‌ شارى سلێمانى له‌ ژێر چاودێرى وردى پزیشكى دایه‌ .

دوو رۆژنامه‌نووسى وه‌رزشیى شارى سلێمانى له‌ لێدوانیان بۆ كوردستان تیڤى باسیان له‌ ڕوداوه‌كه‌ كردو رایانگه‌یاند كه‌ له‌و كاته‌ى پۆلیسى چالاكییه‌ مه‌ده‌نییه‌كان په‌لامارى نه‌شمیل محه‌مه‌دیان دا، ده‌یانویست كامێراكه‌ى به‌زۆر لێوه‌ربگرن، به‌ڵام نه‌شمیل محه‌مه‌د به‌رگریى له‌ خۆى ده‌كردو له‌و كاته‌دا پۆلیس به‌ توندى پاڵى به‌ نه‌شمیل محه‌مه‌ده‌وه‌ ناو له‌ ئه‌نجامدا سه‌رى به‌ر ستونى ئاسن كه‌وت و به‌ر زه‌وى كه‌وت و به‌هۆیه‌وه‌ بریندار بوو و له‌ هۆش خۆى چوو .


لێدوانى ............... دانه‌ر و سه‌ركار
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv