كورته‌ی هه‌واڵه‌ وه‌رزشییه‌كان 2017-3-17
كورته‌ی هه‌واڵه‌ وه‌رزشییه‌كان 2017-3-17 17.03.2017 | 15:38

ڕۆژنامه‌ى زه‌ سه‌نى بریتانى بڵاوى كرده‌وه‌ كه‌ یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ڕه‌زامه‌ندى نیشانداوه‌ له‌ كۆتایى ئه‌م وه‌رزه‌دا ده‌ستبه‌ردارى ئه‌نتوان گریزمانى هێرشبه‌ره‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ى بێت و یانه‌ى مانچسته‌ریونایتدیش نزیكترین یانه‌یه‌ كه‌ پێده‌چێت یاریزانه‌كه‌ به‌ بڕى هه‌شتا ملیۆن پاوه‌ندى ئیسته‌رلینى په‌یوه‌ندى به‌ ڕیزه‌كانیه‌وه‌ بكات.
..................................
ئیتۆر كارانكاى ئیسپانى به‌فه‌رمى ده‌ستى له‌ ڕاهێنه‌رایه‌تى یانه‌ى میدلزبره‌ كێشایه‌وه‌و ستیڤ ئه‌نگۆلا به‌ ڕاهێنه‌رى نوێى یانه‌كه‌ ده‌ستنیشانكرا.
.................................
گاریس ساوسگیت ڕاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را پێكهاته‌ى تیپه‌كه‌ى بۆ دوو یارى ئه‌م مانگه‌ى هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیاو لیتوانیا ڕاگه‌یاندو تیایدا هه‌ریه‌ك له‌ واین ڕۆنى و سیۆ والكۆتى له‌ ڕیزى ئینگلته‌را دوورخسته‌وه‌.
.................................
به‌گوێره‌ى میدیاكانى ئینگلته‌را، یانه‌ى چێڵسى به‌نیازه‌ ئۆفه‌رێك به‌ مووچه‌یه‌كى هه‌فتانه‌ به‌ بڕى دووسه‌د هه‌زار پاوه‌ند پێشكه‌شى تیبۆت كۆرتواى گۆڵپارێزه‌ به‌لجیكیه‌كه‌ى بكات بۆ نوێكردنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌و ڕێگه‌گرتن له‌و یانانه‌ى كه‌ هه‌وڵى گواستنه‌وه‌ى ده‌ده‌ن.
................................
ڕۆژنامه‌ى تۆتۆ سپۆرتى ئیتاڵى بڵاوى كرده‌وه‌ كه‌ یانه‌ى یوڤێنتوس ئاماده‌یه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ى هاوینه‌دا، بڕى چل ملیۆن یۆڕۆ بۆ مۆركردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ فیدیریكۆ بێرناردیسكى یاریزانى یانه‌ى فیۆرنتینا خه‌رج بكات.
................................
بریكارى كاره‌كانى یایا تۆرێى كۆت دیڤوارى و یاریزانى یانه‌ى مانچسته‌رسیتى ڕایگه‌یاند، یاریزانه‌كه‌ چه‌ندین ئۆفه‌رى له‌ یانه‌ به‌ناوبانگه‌كانه‌وه‌ پێگه‌یشتووه‌ تا له‌ كۆتایى ئه‌م وه‌رزه‌و به‌ ته‌واوبوونى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ مان سیتى په‌یوه‌ندیان پێوه‌بكات و دیارترین ئه‌و ئۆفه‌رانه‌ش ئۆفه‌رى یانه‌ى مانچسته‌ریونایتده‌ كه‌ به‌م دواییه‌ پێشكه‌شی كراوه‌.
................................
ئه‌ندرێس ئینیێستا كاپتنى یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ ڕایگه‌یاند، پرسى درێژكردنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ى بۆ كۆتایى ئه‌م وه‌رزه‌ دواخستووه‌، ئینیێستا ئاشكراشى كرد كه‌ هه‌ر كاتێك هه‌ستى كرد هیچ گرنگیه‌كى له‌ ڕیزى به‌رشلۆنه‌دا نیه‌، ئه‌وا خۆى ده‌ستبه‌ردارى یانه‌كه‌ ده‌بێت.
.................................
تۆڕى فوتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاوى كرده‌وه‌ كه‌ یانه‌ى ناپۆلى هه‌وڵ ده‌دات له‌ هاوینى داهاتوودا ڤینسینت كۆمپانى به‌لجیكى و به‌رگریكارى یانه‌ى مانچسته‌رسیتى بگوازێته‌وه‌ ڕیزى خۆى.
................................
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv