ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌د به‌ سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌فریقیا هه‌ڵبژێردرا
ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌د به‌ سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌فریقیا هه‌ڵبژێردرا 16.03.2017 | 18:21

له‌ ئه‌دیس ئه‌باباى پایته‌ختى ئه‌سیوپیا پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌فریقیا به‌ڕێوه‌چوو، له‌ئه‌نجامدا ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى مه‌ده‌غه‌شقه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى چاوه‌ڕوان نه‌كراو سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێناو به‌ سه‌رۆكى نوێى یه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌فریقیا هه‌ڵبژێردرا، له‌ پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌دى ته‌مه‌ن 57 ساڵ 34 ده‌نگى ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى یه‌كێتیه‌كه‌ى كۆكرده‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر 20 ده‌نگ بۆ عیسا حه‌یاتۆى كامیرۆنى كه‌ له‌ 29 ساڵی رابردوودا سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌فریقیا بوو.

دواى هه‌ڵبژاردنیشى به‌ سه‌رۆكى نوێى یه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌فریقیا، ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند كه‌ چاكسازى له‌ رووى ده‌ستنیشانكردنى وڵاتى رێكخه‌رى جامى نه‌ته‌وه‌كانى ئه‌فریقیا ده‌كات و له‌مه‌ودوا پشت به‌ ئه‌زموون و شاره‌زایى ئه‌ستێره‌كانى پێشووى تۆپى پێى وڵاتانى ئه‌فریقیا ده‌به‌ستێت له‌ به‌ڕێوه‌بردنى كاروباره‌كانى یه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌فریقیادا.
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv