وەزیری دەرەوەی بەریتانیا جەژنی نەورۆز لە سه‌رۆك بارزانی و گه‌لى كوردستان پیرۆز دەکات
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا جەژنی نەورۆز لە سه‌رۆك بارزانی و گه‌لى كوردستان پیرۆز دەکات 19.03.2017 | 13:27

بۆریس جۆنسۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پەیامێک بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنێرێت و تێیدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە سه‌رۆك بارزانی و گەلی کوردستان دەکات.

لە پەیامەکەیدا، بۆریس جۆنسۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رێزو ”سڵاو و رێزی بێ پایان“ بۆ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و تەواوی خەڵکی کوردستان دەنێرێت.

بۆریس جۆنسۆن ستایشی قارەمانێتیی هیزەکانی پێشمەرگە لە شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش و لە خۆگرتنی ملیۆنان ئاوارەی عێراقی لەلایەن گەلی کوردستانەوە دەکات.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا هیوا دەخوازێت ”لە ساڵی داهاتوو“ پەیوەندییەکانی هەولێر و لەندەن ”قووڵتر“ ببنەوە.

هەروەها باسی ”کۆمەڵێک یادگاریی زۆر جوان“ی خۆی لە هەولێر دەکات، کە لە ساڵی 2015 سەردانی کردووە، هاوکات هیواش دەخوازێ ”جارێکی تر“ بتوانێت سەردانی هەرێمی کوردستان و بە تایبەت هەولێر بکاتەوە.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، بۆریس جۆنسۆن نوەدێڕی یەکەمی شیعری نەورۆزی نووسیوەتەوە ”ئەمڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە“ و ئومێد دەکات گەلی کوردستان ”نەورۆزێکی دڵڕفێن و پڕ ئاشتی و ساڵێکی سەرکەوتوو“ بەڕێ بکات.

دەقی پەیامەکەی بۆریس جۆنسۆن:-
 
 
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv