سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشیى له‌ نه‌وشیروان مسته‌فا كرد
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشیى له‌ نه‌وشیروان مسته‌فا كرد 18.03.2017 | 10:30
به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی بۆ كۆچى دوایى خاتوو شوعله‌ عه‌لى هاوسه‌رى نه‌وشیروان مسته‌فا، ئاراسته‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو كرد ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى : به‌ ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان ، بۆ به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا ، به‌ داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو شوعله‌ عه‌لی سه‌عیدھاوژینی به‌ڕێزتانمان بیست. به‌م بۆنه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ده‌كه‌م. له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارم جێگه‌ی خوالێخۆشبوو به‌هه‌شتی به‌رین بێت. انا لله وانا الیه‌ راجعون ، مه‌سعود بارزانی ، حه‌ڤده‌ى سێى دووهه‌زار و حه‌ڤده‌ .

BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv