حزب و لایه‌نه‌ توركمانیه‌كان ده‌رباره‌ى ره‌وشى شنگال به‌یاننامه‌یه‌كیان بلاوكرده‌وه‌
حزب و لایه‌نه‌ توركمانیه‌كان ده‌رباره‌ى ره‌وشى شنگال به‌یاننامه‌یه‌كیان بلاوكرده‌وه‌ 19.03.2017 | 16:13

حزب و لایه‌نه‌ توركمانیه‌كان كوردستان ده‌رباره‌ى ره‌وشى شنگال به‌یاننامه‌یه‌كیان بلاوكرده‌وه‌ و تێیدا حزب و لایه‌نه‌ توركمانیه‌كان بوونى په‌كه‌كه‌ و هه‌ر هێزێكى چه‌كدارى ده‌ره‌وه‌ى یاسا به‌ مه‌ترسى له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌زانن و ده‌بێته‌ هۆى تێكدانى سه‌قامگیرى ناوچه‌كه‌.

هاوكات له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌وه‌ كه‌ ده‌بى هه‌ر چالاكییه‌كى سه‌ربازى له‌ چوارچێوه‌ى یاسان و له‌ ژێر فرمانى سیسته‌مى به‌رگرى هه‌رێمى كوردستان و عێراق بێت.

هه‌روه‌ها داواش له‌ حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌كه‌ن به‌ به‌رپرسیارانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ل دۆخه‌ بكه‌ن و داوا له‌و هێزانه‌ ده‌كه‌ن به‌ بێ مه‌رج و گرفت ناوچه‌كان چۆل بكه‌ن.

پارته‌ توركمانیه‌كانیش بریتى بوون له‌ پارتى ده‌شه‌پێدانى توركمان پارتى دیموكراتى توركمانى كۆمه‌له‌ى لیبرالى توركمانى كۆمه‌له‌ى رۆشنبیرى توركمانى بزوتنه‌وه‌ى دیموكراتى توركمانى پارتى رزگارى توركمانى پارتى گه‌لى توركمانى
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv