ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی ڕه‌فسه‌نجانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی ڕه‌فسه‌نجانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت 10.01.2017 | 09:38

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی باڵای سیاسی و سه‌ربازیی كۆماری ئیسلامی ئێران و نوێنه‌ر و باڵیۆزی وڵاتان له‌ زانكۆی تاران ڕێوڕه‌سمی پرسه‌ و دواتر ناشتنی ته‌رمی عه‌لی ئه‌كبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی ده‌ستیپێكرد.

به‌پێی هه‌واڵی میدیا فه‌رمیه‌كانی ئێران، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ پێش ده‌سپێكی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ عه‌لی خامنه‌یی و كۆمه‌ڵێكی دیكه‌ له‌ به‌رپرسانی باڵاسی سیاسی و سه‌ربازی له‌سه‌ر ته‌رمی ڕه‌فسه‌نجانی نوێژیان كردووه‌ و ماڵاواییان لێ كردووه‌ و به‌ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ێكی زۆر، زۆبه‌ی نوێنه‌رانی په‌رله‌مان و پێشنوێژی سه‌رجه‌م شاره‌كان ئێران و هه‌موو پارێزگاره‌كان و نوێنه‌ر و باڵیۆزی وڵاتان ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و له‌سه‌ر داوای حكوومه‌ت و پاش قه‌بووڵكردنی بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكاری ته‌رمی ڕه‌فسه‌نجانی له‌ ته‌نیشت گڵكۆ ئیمام خومه‌ینی ده‌نێژرێت.
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv