چه‌كدارانى ئۆپۆزسیۆن له‌ حه‌مس كشاونه‌ته‌وه‌
چه‌كدارانى ئۆپۆزسیۆن له‌ حه‌مس كشاونه‌ته‌وه‌ 18.03.2017 | 18:20

ئاژانسى ده‌نگوباسى رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ دواى ئه‌وه‌ى چه‌كدارانى ئۆپۆزسیۆنى سووریا له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سووریا رێككه‌وتوون، دوایین باره‌گایان له‌ شارى حه‌مس كشاندۆته‌وه‌ و خێزكانه‌كانیان بردۆته‌ ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و شاره‌.

هاوكات چالاكوانانى سووریا و تورى سووریا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایانگه‌یاند كه‌ به‌ پێى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له‌ نێوانیاندا كراوه‌ له‌ ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوو ده‌ تا پازده‌ هه‌زار چه‌كدار و هاووڵاتى مه‌ده‌نى ئه‌و ناوچه‌یان جێى هێشتووه‌.

هه‌ر له‌وچوارچێوه‌یه‌دا ته‌لال به‌رازى پارێزگارى حه‌مس رایگه‌یاند هه‌زار و پێنج سه‌د كه‌س بۆ ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئۆپۆزسیۆن له‌ باكورى رۆژهه‌ڵاتى حه‌له‌ب رایانكردووه‌ و له‌ نێویشیاندا به‌ لانیكه‌م چوارسه‌د چه‌كدار ده‌رچوون و ئه‌وانى دیكه‌ش دانیشتووى گه‌ره‌كى وه‌عر بوون.
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv