پێنتاگۆن سه‌ركه‌وتنی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی‌ نزیك دێره‌زوری راگه‌یاند
پێنتاگۆن سه‌ركه‌وتنی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی‌ نزیك دێره‌زوری راگه‌یاند 10.01.2017 | 09:32

وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتنی‌ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌ی‌ راگه‌یاند كه‌ هێزێكی‌ تایبه‌تی‌ هاوپه‌یمانان له‌ نێوان ره‌قه‌ و دێره‌زور ئه‌نجامیاندابوو.

رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان ئۆپه‌راسیۆنێكی‌ سه‌ربازیان له‌ رێگه‌ی‌ دابه‌زینی‌ ئاسمانییه‌وه‌ ئه‌نجامدا له‌نێوان پارێزگای‌ ره‌قه‌ و دێره‌زور له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ سوریا و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی‌ داعشیان كوشت و ژماره‌یه‌كیشیان به‌دیل گرتووه‌.

به‌پێی‌ هه‌واڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كه‌یان له‌دژی‌ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی‌ داعش له‌ نزیك دێره‌زور سه‌ركه‌وتوو بووه‌.

روانگه‌ی‌ سوریا بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ كه‌ باره‌گاكه‌ی‌ له‌ له‌نده‌نه‌ له‌سه‌ر پێگه‌ی‌ فه‌رمی‌ خۆی‌ بڵاویكرده‌وه‌، ئۆپه‌راسیۆنی دابه‌زینی ئاسمانی دوا نیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ لایه‌ن چوار هه‌لیكۆپته‌ره‌وه‌ و به‌ پشتیوانی دوو فڕۆكی جه‌نگی له‌ ناوچه‌ی كه‌بر له‌ رۆژئاوای شاری دێره‌زور و نزیك له‌ ناوچه‌ی معدان له‌ رۆژهه‌ڵاتی شاری ره‌ققه‌ ئه‌نجامدراوه‌.
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv