وتووێژه‌كانی ئاستان له‌ 23ى ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چن
وتووێژه‌كانی ئاستان له‌ 23ى ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چن 11.01.2017 | 18:18

سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی رووسی به‌ فرانس پرێسى رایگه‌یاند وتووێژه‌كانی ئاشتی سووریا كه‌ بڕیاره‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی هه‌ر یه‌ك له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و مۆسكۆ و تاران و ئه‌نقه‌ره‌ له‌ ئاستانه‌ى پایته‌ختی كازاخستان به‌ڕێوه‌ بچن له‌ بیست و سێى ئه‌م مانگه‌ ده‌ست پێَ ده‌كرێن.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ قسه‌كانی مه‌ولوود چاووش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى توركیا پشت ڕاست ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێشتر له‌ لێدوانێَكدا رایگه‌یاندبوو كه‌ ده‌شێت ئه‌و وتووێژانه‌ له‌ بیست و سێى كانونی دووه‌م له‌ شارى ئاستانه‌ى پایته‌ختی كازاخستان به‌ڕێوه‌ بچن ئه‌گه‌ر ئاگربه‌ست له‌ سووریا پێشێل نه‌كرێت و خۆی رابگرێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ باسی ئه‌وه‌یشی كردبوو كه‌ هیچ شتێك له‌باره‌ى دواخستنی ئه‌و وتووێژانه‌وه‌ له‌ ئارادا نییه‌. بڕِیاریشه‌ پاش ئه‌و وتووێژانه‌ له‌ هه‌شتی شوباتی داهاتوودا وتووێژى نێوان لایه‌نه‌كان و رژێمی سووریا له‌ جنێڤ ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه‌.
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv