له‌ ساڵی رابڕدوودا به‌هۆی هێرشه‌كانی رژێم 635 كه‌سی مه‌ده‌نی له‌ سوریا كوژراون
له‌ ساڵی رابڕدوودا به‌هۆی هێرشه‌كانی رژێم 635 كه‌سی مه‌ده‌نی له‌ سوریا كوژراون 10.01.2017 | 09:29

تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی سووریا له‌ راپۆرتێكیدا رایگه‌یاند: ساڵی رابردوو هێزه‌كانی رژێم 12 هه‌زار و 958 بۆمبی به‌رمیلی هاوێشتووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 635 سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ 166 كه‌سیان منداڵ و 86 كه‌سیش ئافره‌تن.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ هێزه‌كانی رژێم زۆرترین هێرشیان به‌ بۆمبی به‌رمیلی بۆ سه‌ر ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق، حه‌له‌ب، ئیدلب، دێرا، حه‌ما، حومس ئه‌نجام داوه‌ و هاتووه‌ ساڵی رابردوو زۆرترین بۆمبی به‌رمیلی له‌ مانگی تشرینی دووه‌م هاوێژراوه‌.

هێزه‌كانی رژێم له‌ مانگی تشرینی دووه‌م 1946 بۆمبی به‌رمیلی و له‌ كانوونی یه‌كه‌میش 648 بۆمبی به‌رمیلیان هاوێشتووه‌.

تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی سووریا راشیگه‌یاند له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كان به‌ بۆمبی به‌رمیلی، 97 ناوه‌ندی ژیان كراوه‌ته‌ ئامانج كه‌ له‌ نێوانیاندا 28 بنكه‌ی ته‌ندروستی، 23 په‌رستگا، 12 خوێندگه‌ و بنكه‌یه‌كی كولتووری تێدایه‌.
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv