سه‌رۆكی لقی مه‌ڕه‌شی هه‌ده‌په‌ مه‌همه‌ت ئه‌ره‌ن به‌ندكرا
سه‌رۆكی لقی مه‌ڕه‌شی هه‌ده‌په‌ مه‌همه‌ت ئه‌ره‌ن به‌ندكرا 19.03.2017 | 11:42

له‌ كۆی هه‌شت گومانلێكراو كه‌ له‌ مه‌ڕه‌ش كوردستانی توركیا له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان دژی په‌كه‌كه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون، چواریان به‌ندكران كه‌ سه‌رۆكی لقی مه‌ڕه‌شی هه‌ده‌په‌، مه‌همه‌ت ئه‌ره‌ن-یشیاین له‌نێودایه‌.

تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاره‌كه‌، ئۆپه‌راسیۆنی بۆسه‌ر هه‌شت ناونیشان ئه‌نجامدا و هه‌شت گومانلێكراوی به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ په‌كه‌كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرد.

دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانیان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایش، گومانلێكراوه‌كان ره‌وانه‌ی دادگا كران و به‌بڕیاری دادگا چواریان به‌ندكران كه‌ سه‌رۆكی لقی مه‌ڕه‌شی هه‌ده‌په‌، مه‌همه‌ت ئه‌ره‌ن-یشیاین له‌نێودایه‌. سێ له‌ گومانلێكراوه‌كان سه‌ربه‌ستكران و گومانلێكراوه‌كه‌ی دیكه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی مه‌رجدار سه‌ربه‌ستكرا.
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv