ئه‌مریكا و وڵاتانی كه‌نداو مانۆڕێكی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌ده‌ن
ئه‌مریكا و وڵاتانی كه‌نداو مانۆڕێكی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌ده‌ن 19.03.2017 | 11:50

هێزه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی مانۆڕێكی سه‌ربازیی هاوبه‌ش له‌ كوێت ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

مانۆڕه‌كه‌ ئه‌مرۆ ده‌ستی پێ كرد، كه‌ فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانی سعودیه‌ پێیانوایه‌ ”گه‌وره‌ترین مه‌شقی سه‌ربازییه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. مانۆڕه‌كه‌ بۆ دانانی پلكان و به‌رنامه‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بییه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی شاره‌زایی هێزه‌كانیان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاماده‌یی ئه‌و هێزانه‌.

هه‌روه‌ك ماڵپه‌ڕی عه‌ره‌بییه‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و مانۆڕه‌، كه‌ به‌ ناوی حه‌سم ئه‌لعه‌قبان ئه‌نجام ده‌درێت و چوار جاره‌ له‌ كه‌نداوی عه‌ره‌بی ئه‌نجام ده‌درێت.
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv