ئه‌فغانستان؛ دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌به‌رده‌م په‌ڕله‌مان 22 كوژراو و 50 برینداری‌ لێكه‌وته‌وه‌
ئه‌فغانستان؛ دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌به‌رده‌م په‌ڕله‌مان 22 كوژراو و 50 برینداری‌ لێكه‌وته‌وه‌ 10.01.2017 | 16:22


دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌فغانستان له‌ كابوڵی‌ پایته‌ختی‌ ئه‌و وڵاته‌ لانی‌ كه‌م 22 كوژراو و 50 برینداری‌ لێكه‌وته‌وه‌.

ته‌قینه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م له‌ڕێگه‌ی‌ خۆكوژێكه‌وه‌ بووه‌ له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی‌ په‌ڕله‌مانی‌ ئه‌فغانستان و دواتریش ئۆتۆمبێلێكی‌ بۆمبڕێژكراو له‌ هه‌مان شوێن ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ كابوڵه‌وه‌ لانی‌ كه‌م 22 كه‌س كوژراون و 50 ی‌ تریش برینداربوون، به‌پێی‌ ئه‌سۆشه‌یتدپرێس ئامانجی‌ هێرشه‌كان په‌رله‌مانتارانی‌ ئه‌فغانستان بووه‌

دوای‌ ڕووداوه‌كه‌ش زه‌بیحوڵا موجاهید، وته‌بێژی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ تالیبان به‌رپرسیارێتی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ی‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌كان ڕاگه‌یاند.

لە ساڵی 2001 دا لە هەڵمەتێكی هاوپەیماناندا بەسەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەسەڵاتی تاڵیبان لە ئەفغانستان ڕووخێندرا و لەوكاتەشەوە چەكدارانی تاڵیبان لەدژی هێزەكانی هاوپەیمانان و هێزەكانی ئەفغانستان شەڕدەكەن.
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv