له‌ پارێزگاى ئورفاى كوردستانى توركیا زاوایه‌ك به‌ گوله‌ى وێڵ كوژرا
له‌ پارێزگاى ئورفاى كوردستانى توركیا زاوایه‌ك به‌ گوله‌ى وێڵ كوژرا 25.02.2017 | 16:06

له‌ پارێزگاى ئورفاى كوردستانى توركیا به‌ هۆى ته‌قه‌ى خۆشى و زاوایه‌ك له‌ كاتى ئاهه‌نگى هاوسه‌رگیریدا به‌ گوله‌ى وێڵ كوژرا .

ئاهه‌نگه‌كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی پاراپارای شارۆچكه‌ی حه‌رانى سه‌ربه‌ پارێزگای ئۆرفا ساز كرابوو و له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگه‌كه‌دا خزم و كه‌سانی زاوا ته‌قه‌ی خۆشییان به‌ ئاسماندا ده‌كرد و له‌ ئاكامدا زاوا كه‌ ناوى مسته‌فا ئاڵكان ته‌مه‌ن بیست و دوو ساڵ بوو، به‌ گوله‌یه‌كی وێڵ بریندار بوو.

دواتر له‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌ هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌ى گیانى له‌ده‌ستدا . لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ ده‌كرێت .
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv