به‌غدا ناخۆشترین و ڤیه‌ننا خۆشترین شارى جیهانه‌
به‌غدا ناخۆشترین و ڤیه‌ننا خۆشترین شارى جیهانه‌ 15.03.2017 | 15:44

كۆمپانیایه‌كی ڕیزبه‌ندیی شاره‌ گه‌شتیاری و خۆشگوزه‌رانییه‌كانی جیهان، لیستی خۆشترین و ناخۆشترین شاره‌كانی جیهان بڵاوده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ك له‌ ڕیزبه‌ندییه‌كه‌ی كۆمپانیای (مێرسه‌ر) هاتووه‌، به‌غدا یه‌كه‌م شاری ناخۆشه‌ له‌ جیهان كه‌ هیچ هه‌لومه‌رجێكی ته‌ندروستی بۆ ژیانی هاووڵاتییانی تێدا نییه‌، ڕیزبه‌ندییه‌كه‌ كه‌ تێیدا ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا به‌ خۆشترین شار ده‌ستنیشان كراوه‌.

له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌ك ئه‌نجام دراوه‌ كه‌ بریتین له‌ (سه‌قامگیری سیاسی ، خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی ، به‌رزیی ئاستی په‌روه‌رده‌ ، كه‌میی رێژه‌ی تاوان ، بوونی هۆكاره‌كانی خوشگوزه‌رانی ، بوونی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی وه‌ك پاس و شه‌مه‌نده‌فه‌ر و تاكسی و فڕۆكه‌خانه‌).

شاری به‌غدا هیچ یه‌كێك له‌و بنه‌مایانه‌ی تێدا نییه‌ كه‌ كۆمپانیاكه‌ بۆ دیاریكردنی خۆشترین شاری جیهان دیاری كردووه‌ كه‌ گرنگترینیان شه‌ڕی تائیفییه‌ كه‌ له‌ نێوان سوننه‌ و شیعه‌ و حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا هه‌یه‌.
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv