هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ هیواخوازن جه‌ژنى نه‌ورۆز ببێته‌ مایه‌ى یه‌كڕیزى و هاتنه‌دى سه‌ربه‌خۆیى
هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ هیواخوازن جه‌ژنى نه‌ورۆز ببێته‌ مایه‌ى یه‌كڕیزى و هاتنه‌دى سه‌ربه‌خۆیى 20.03.2017 | 19:00

هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌رى باشیك وێڕاى پیرۆزركدنى جه‌ژنى نه‌ورۆز، هیواخوازن كه‌ نه‌ورۆزى ئه‌مساڵ ببێته‌ مایه‌ى یه‌كریزى ناو ماڵى كوردى هاتنه‌دیى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان .

جیاواز له‌ جه‌ژنی نه‌ورۆزی رابردوو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری ناوه‌ران پێشوازییان له‌ جه‌ژنی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ كرد و به‌جه‌ژنی سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه‌ و میلله‌تی كوردییان به‌سه‌ر تیرۆرستانی داعش وه‌سفكرد و هه‌روه‌ها په‌یمان و به‌ڵێنه‌كانیشیان بۆ خه‌ڵكی كوردستان دوپاتده‌كه‌نه‌وه‌ .

هه‌روه‌ها له‌ باشوورى كه‌ركووكیش، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ ئاگرى نه‌ورۆزیان كرده‌وه‌ و هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆز و ساڵى نوێى كوردییان پیرۆز كرد . پێشمه‌رگه‌كان له‌ سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه‌ پیرۆزبایى جه‌ژن ده‌كه‌ن و په‌یامى خۆیان بۆ كوردستانیان راده‌گه‌یه‌نین .

هاوكات له‌ میحوه‌رى مه‌خموور هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ جه‌ژنى نه‌ورۆز و ساڵى نوێى كوردى پیرۆز ده‌كه‌ن و به‌ڵێنى به‌رگریكردن له‌ كوردستان دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌ .

هێزه‌كانى پیشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ سه‌نگه‌ره‌كانى به‌رگرى له‌ میحوه‌رى باشیك هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆز و ساڵى نوێى كوردى له‌ كوردستانیان پیرۆز ده‌كه‌ن و به‌ڵێن دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ تا دوا دڵۆپی خوێن به‌رگری له‌ خاك و نیشتمان ده‌كه‌ن . په‌یامیشیان بۆ پارت و لایه‌نه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌ست له‌ناو ده‌ست یه‌كبگرن و بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان تێبكۆشن .

هه‌روه‌ها له‌ میحوه‌رى گوێڕ، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌ سه‌نگه‌ره‌كانى به‌رگرییه‌وه‌ جه‌ژنى نه‌ورۆز له‌ كوردستانیان پیرۆز ده‌كه‌ن . هاوكات داوا له‌ پارت و لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن كه‌ یه‌كڕیز بن و ئه‌و نه‌ورۆزه‌ بكه‌نه‌ نه‌ورۆزى به‌دیهاتنى سه‌ربه‌خۆیى .

هه‌روه‌ها له‌ میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله‌ش ، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز ، ئاگری نه‌ورۆزیان هه‌ڵكرد و هیوایان خواست ئه‌و جه‌ژنه‌ ببێته‌ جه‌ژنی یه‌كگرتنی میلله‌تی كورد .

هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه‌كانی پارتی ئازادی كوردستان له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری له‌خاكی پیرۆزی كوردستان ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ده‌گیرن و پیرۆزبایی له‌ كوردستان ده‌كه‌ن .
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv