له‌ كه‌له‌ك سیمینارێك بۆ به‌رپرسى لقى 14ى پارتى بۆ ئاواره‌كانى ده‌شتى نه‌ینه‌وا سازكرا
له‌ كه‌له‌ك سیمینارێك بۆ به‌رپرسى لقى 14ى پارتى بۆ ئاواره‌كانى ده‌شتى نه‌ینه‌وا سازكرا 11.01.2017 | 16:46

گوندی زه‌نگه‌ڵ له‌ سنوری ناحیه‌ی كه‌ڵه‌ك به‌ ئاماده‌بوونى ئاواره‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا سمینارێك بۆ عیسمه‌ت ره‌جه‌ب به‌رپرسی لقی چوارده‌ی موسڵی پارتی دیموكراتی كوردستان سازكرا .

له‌ سیمیناره‌دا كه‌ هاوڵاتیانی هه‌ریه‌ك له‌ قه‌زای قه‌ره‌قوش و به‌رتله‌ و وه‌رده‌ك ئاماده‌بوون داوایانكرد ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان ئاوه‌دان بكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ، هه‌روه‌ها راشیانگه‌یاند ئه‌وان ده‌یانه‌وێت هه‌ر وه‌كو چۆن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان ئازاد كرد ئاواش ده‌یانه‌وێ هێزی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پارێزگاریان لێبكات .

له‌ لای خۆشیه‌وه‌ به‌رپرسی لق به‌ڵێنی به‌ خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا كه‌ ئه‌وان وه‌كو پارتی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌رچیان له‌ توانا بێت بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، هاوكات به‌رپرسی لقی چوارده‌ گوتیشی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی ئه‌وان له‌ لایه‌ن هێزی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پارێزراو ده‌بێت و تا پێشمه‌رگه‌ش هه‌بێت جارێكی دیكه‌ هیچ رێكخراوێكی تیرۆرستی ناتوانێت ده‌ستی بگاته‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌ .
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv