له‌ئامه‌د شه‌ڕو پێكدادان له‌ نێوان سوپای توركیا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ روویدا
له‌ئامه‌د شه‌ڕو پێكدادان له‌ نێوان سوپای توركیا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ روویدا 20.03.2017 | 18:49

له‌ناوچه‌ی لیجه‌ سه‌ر به‌ پارێزگای ئامه‌د شه‌ڕو پێكدادان له‌ نێوان سوپای توركیا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ رویدا، به‌ پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌و پێكادانانه‌دا دوو سه‌ربازی توركیا كوژراون و ژماره‌یه‌ك بریندار بوون. هاوكات والی ئامه‌د كوژرانی دوو سه‌ربازی توركیاى پشتراست كردوه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ شه‌ش چه‌كداری په‌كه‌كه‌ش كوژراون.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا والی ئامه‌د روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ ئێواری دوێنی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ سنووری گوندی شه‌نلیك و مه‌زرایی ئاكچاپنار سه‌ر به‌ ناوچه‌ی لیجه‌-ی ئامه‌د له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ دژی هێزه‌كانی سوپای توركیا، دوو سه‌رباز كوژراون كه‌ یه‌كێكیان به‌ پله‌ی نه‌قیبه‌ و له‌ ئه‌نجامی به‌رده‌وامی شه‌ڕو پێكادانه‌كانیش شه‌ش چه‌كداری په‌كه‌كه‌ كوژراون . والی ئامه‌د راگه‌یاندوه‌ كه‌ ئۆپه‌راسیونی سه‌ربازی له‌و ناوچانه‌ به‌رده‌وامه‌.
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv