فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی به‌كردنه‌وه‌ی ئاگر، جه‌ژنی نه‌ورۆزی پیرۆز كرد
فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی به‌كردنه‌وه‌ی ئاگر، جه‌ژنی نه‌ورۆزی پیرۆز كرد 20.03.2017 | 18:37

به‌ ئاماده‌بوونی رێژه‌یێكی به‌رچاو له‌ فه‌رمانده‌ و ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه‌كانی فه‌رمانده‌یی، ئاگری نه‌ورۆزی ئه‌م ساڵی نوێی كوردییان كرد.

ئه‌مڕۆ له‌باره‌گای فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی له‌ هه‌ولێری پایته‌خت به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌رێز لیوا عه‌زیز وه‌یسی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و به‌ ئاماده‌بوونی رێژه‌یێكی به‌رچاو له‌ فه‌رمانده‌ و ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه‌كانی فه‌رمانده‌یی، ئاگری نه‌ورۆزی ئه‌م ساڵی نوێی كوردییان كرده‌وه‌ و ئه‌م یاده‌ پیرۆزه‌یان وه‌ك هێمای سه‌ركه‌وتن به‌ سه‌ر دوژمنان و تیرۆریستان ناوزه‌د كرد و هه‌ر له‌م بۆنه‌ پر به‌هایه‌دا په‌یمانی درێژه‌دان به‌ خه‌بات و قوربانیدانیان بۆ پاراستنی خاك و خه‌لكی كوردستان دوپاتكرده‌وه‌.

هه‌روه‌ها حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی مه‌خمور به‌ ئاماده‌بوونی چین و توێژه‌كانی شارۆچكه‌ی مه‌خمور و جه‌ماوه‌رو حزب و لایه‌نه‌كانی ناوچه‌كه‌ له‌ناو سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی مه‌خمور بۆ به‌رز راگرتن و پیرۆزكردنی ساڵی تازه‌ی نه‌ورۆز له‌ناوچه‌كه‌دا، حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی شارۆچكه‌ی مه‌خمور به‌ یه‌ك ده‌نگوره‌نگ یه‌كهه‌ڵوێستی به‌شداریان كرد بۆ كردنه‌وه‌ی مه‌شخه‌ڵی ئاگر له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان هه‌ربه‌م بۆنه‌یه‌وه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ وتارێكیان پێشكه‌شكرد.
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv