فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان مۆڵگه‌كانی داعشیان له‌ میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك بۆردومانكرد
فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان مۆڵگه‌كانی داعشیان له‌ میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك بۆردومانكرد 11.01.2017 | 12:38

به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایگه‌یاند، كه‌ شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ به‌شێكه‌ له‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان و نابێ چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش تێیدا بمێنن.

كه‌مال كه‌ركووكی، به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك راگه‌یاند، ماوه‌یه‌كه‌ چه‌كدارانی داعش له‌ نزیك سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ كه‌وتبوونه‌ جموجۆڵ، به‌ڵام هه‌واڵگریی پێشمه‌رگه‌ شوێنه‌كانیانی ئاشكرا كرد كاتژمێر نۆی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، بۆردومانیان كردن.

كه‌مال كه‌ركووكی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌ خۆیان له‌ سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه‌ تێكشكانی هه‌مه‌ر و ئۆتۆمبێله‌ بۆمبڕێژكراوه‌كانی داعشیان له‌ ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌ بینیوه‌، به‌ڵام نازاندرێ ژماره‌ی كوژراوانی رێكخراوه‌كه‌ چه‌نده‌، به‌ڵام ”پیلانه‌كه‌مان پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌.

به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، كه‌ داعش به‌رده‌وام مه‌ترسیداره‌ بۆ سه‌ر كوردستان و نابێ پشتگوێ بخرێت، ئێمه‌ چه‌ند ڕۆژه‌ به‌ وردی چاودێرییان ده‌كه‌ین، زانیارییه‌كانمان ورد بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان نه‌كردایه‌، ڕه‌نگه‌ زیانیان به‌ چه‌ند شوێنێك بگه‌یاندایه‌.
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv