سه‌فین دزه‌یى به‌یاننامه‌یه‌كى په‌یه‌ده‌ به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌
سه‌فین دزه‌یى به‌یاننامه‌یه‌كى په‌یه‌ده‌ به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌ 11.01.2017 | 18:16

وته‌بێژى حكوومه‌ت به‌یاننامه‌یه‌كى په‌یه‌ده‌ به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌


دوێنێ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ به ‌ناوى ده‌سته‌ى به‌رگرى و پاراستنى خۆیى، سه‌ر به‌وه‌ى په‌یه‌ده‌ ناوى كانتۆنى جزیره‌ى لێناوه‌، بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌و تۆمه‌ته‌ ده‌داته‌ پاڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوایه‌ ڕۆژى سێى ئه‌م مانگه‌ چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كى جه‌نگى له‌ بنكه‌یه‌كى سه‌ربازیى ئاسمانى له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵساون و ناوچه‌ى تل عه‌لۆى سه‌ر به‌ جزیره‌یان بۆمباران كردووه‌!.

له‌گه‌ڵ ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ورد و دروشتى ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ كه‌ ته‌نیا مایه‌ى پێكه‌نینه‌ و نیشانده‌رى ڕادده‌ى نه‌خۆشیى نووسه‌ركانیه‌تى، ده‌ڵێین: دیاره‌ جه‌ماعه‌تى به‌ناو كانتۆنى جزیره‌ خه‌ونیان بینیوه‌، ئه‌گینا كوا بنكه‌ى سه‌ربازیى ئاسمانى له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌؟! به‌ڵام دیاره‌ ئه‌وانه‌ سه‌ریان لێشێواوه‌!.

سه‌فین دزه‌یى
وته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
11/1/2017
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv