به‌ كردنه‌وه‌ی ئاگر له‌ هه‌ولێر جه‌ژنی نه‌ورۆز پیرۆزكرا
به‌ كردنه‌وه‌ی ئاگر له‌ هه‌ولێر جه‌ژنی نه‌ورۆز پیرۆزكرا 20.03.2017 | 16:20

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز؛ له‌ شاری هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی ئیداری و سیاسی و چین و توێژه‌كان ئاگری نه‌ورۆز كرایه‌وه‌ .

په‌یامنێری كوردستان تی ڤی پێی راگه‌یاندین كه‌ له‌ پاركی شانده‌ر به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كونسوڵی وڵاتان و په‌رله‌مانتارانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ئاگر له‌سه‌ر گه‌له‌ری شانده‌ر هه‌لكرا.

له‌ چه‌ند وته‌یه‌كیشدا به‌رپرسانی ئیداری و سیاسی وێرای پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌ هاووڵاتیان؛ جه‌ختیان له‌ یه‌كڕیزی و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد و پاڵپشتی خۆیشیان بۆ سه‌رۆك بارزانی و پێشمه‌رگه‌ دووپاتكرده‌وه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئاواته‌ مێژینه‌ییه‌كه‌ی گه‌لی كورد كه‌ سه‌ربه‌خۆییه‌ كرده‌وه‌ .

هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن تیپی هونه‌ره‌ میللییه‌كان و هونه‌رمه‌ندان چه‌ند گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕكێ پێشكه‌ش كران.
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv