به‌ كردنه‌وه‌ی ئاگر جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌ كه‌ركووك پیرۆزكرا
به‌ كردنه‌وه‌ی ئاگر جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌ كه‌ركووك پیرۆزكرا 20.03.2017 | 17:39
له‌ كه‌ركوك جه‌ژنی نه‌ورۆز و ساڵڕۆژی ئازادكردنی شاره‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی ئیداری و سیاسیی شاره‌كه‌ كرایه‌وه‌ و ئاگری نه‌ورۆزیش هه‌ڵكرا و ئاڵایه‌كی گه‌وره‌ی كوردستان له‌سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركووك هه‌ڵدرا.

په‌یامنێرانی كوردستان تی ڤی پێیان راگه‌یاندین كه‌ له‌سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركووك به‌ئاماده‌بوونی هه‌موو حیزبه‌ كوردستانییه‌كان و ئیداره‌ و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، رێوڕه‌سمێكی فراوان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز سازكرا و و ئاگری نه‌ورۆز كرایه‌وه‌. هه‌روه‌ها ئاڵایه‌كی گه‌وره‌ش له‌گه‌ڵ ئاڵای عێراق له‌سه‌ر قه‌ڵای شاره‌كه‌ هه‌ڵكرا.
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv