به‌ كردنه‌وه‌ی ئاگر جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌ سلێمانی پیرۆزكرا
به‌ كردنه‌وه‌ی ئاگر جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌ سلێمانی پیرۆزكرا 20.03.2017 | 18:01


له‌ پارێزگای سلێمانی و له‌ سه‌ر گردی مامه‌یاره‌ رێوڕه‌سمێك سازكرا و ئاگری نه‌ورۆزیش هه‌ڵكرا. په‌یامنێرانی كوردستان تی ڤی پێیان راگه‌یاندین كه‌ دوای نێوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌د مه‌تری مه‌تری ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی له‌ شێوه‌ی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر و پیره‌مێردی شاعیر و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری سلێمانی، كه‌ له‌سه‌رده‌می خۆیدا یادی نه‌ورۆزیان كردووه‌ته‌وه‌، به‌ رێوڕه‌سم به‌ره‌و گردی مامه‌یاره‌وه‌ چوون و له‌گه‌ڵ جه‌ماره‌ری دیكه‌ ئاگری نه‌ورۆزیان كرده‌وه‌ . هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك ئاهه‌نگ و گۆرانی پێشكه‌ش كران.


هه‌ر به‌وبۆنه‌یه‌وه‌ له‌ سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش به‌ رێوڕه‌سمی جیاجیا چین و توێژه‌كان به‌شداریان له‌ كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆزدا كرد و هیوایان خواست كه‌ گه‌لی كورد بگاته‌ سه‌ربه‌خۆییه‌ و ئه‌م جه‌ژنه‌ش ببێته‌ جه‌ژنی یه‌كڕیزی و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد.
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv