به‌ كردنه‌وه‌ی ئاگر جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌ دهۆك پیرۆزكرا
به‌ كردنه‌وه‌ی ئاگر جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌ دهۆك پیرۆزكرا 20.03.2017 | 16:25

له‌ چه‌ند شوێنێكی پارێزگای دهۆك به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی ئیداری و سیاسی و چین و توێژه‌كان ئاگری نه‌ورۆز كرایه‌وه‌ ، په‌یامنێرانی كوردستان تی ڤی پێیان راگه‌یاندین كه‌ له‌ شوێنی ئه‌منی كۆن له‌ سه‌نته‌ری شاری دهۆك كه‌رنه‌ڤاڵێك به‌رێوه‌چوو و دواتریش ئاگری نه‌ورۆز كرایه‌وه‌ و هاووڵاتیانیش به‌ره‌و پانۆرامای ئازادی به‌رێوه‌كه‌وتن و له‌وێش ئاگری نه‌ورۆز كرایه‌وه‌ و تیمه‌ هونه‌رییه‌كانیش به‌ گۆرانی به‌شداری كرد و ئاهه‌نگێكی جیاجیا به‌رێوه‌چوو كه‌ تێدا جگه‌ له‌ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیاریش به‌شداربوون.

هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌ ئامێدی و دێره‌لۆك و سێمێل ئاگری نه‌ورۆز كرایه‌وه‌ و هاووڵاتیان هیوایان خواست كه‌ گه‌لی كورد یه‌كڕیز بێت و ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش بپارێزرێت و پاڵپشتی خۆشیان بۆ سه‌رۆك بارزانی و پێشمه‌رگه‌ نیشاندا. هه‌روه‌ها هیوایان خواست كه‌ گه‌لی كورد بگاته‌ سه‌ربه‌خۆیی.
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv