هێزه‌كانی عێراق ته‌واوى ناوچه‌ی به‌ندیخانه‌و خالد كوڕى وه‌لیدیان له‌ مووسل كۆنترۆل كرد
هێزه‌كانی عێراق ته‌واوى ناوچه‌ی به‌ندیخانه‌و خالد كوڕى وه‌لیدیان له‌ مووسل كۆنترۆل كرد 19.03.2017 | 15:40

رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عیراقی رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عیراق ته‌واوى هه‌ردوو ناوچه‌ی به‌ندیخانه‌و خالد كوڕى وه‌لیدیان له‌ ناوه‌ندى كه‌نارى ده‌سته‌ڕاستی شارى مووسل كۆنترۆل كرد كه‌ ره‌وشی ئه‌منى چه‌ند ته‌لارێكى بازرگانى و گه‌ڕه‌كی نیشته‌جێ له‌و ناوچه‌یه‌ مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن.

هاوكات گه‌وره‌ تیرۆریستێكى پۆلیسی داعشیان به‌ ناوی حوسام شیت جبووری له‌گه‌لأ چوار فه‌رمانده‌ى ناوچه‌یی ده‌ستگیركرد. هاوكات هێزه‌كانی سوپای عیراق هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر ناوچه‌ی مه‌تاحن كه‌ مه‌ترسیدارترین تیرۆریستانی داعشی لێیه‌و نزیكه‌ى حه‌ڤده‌ تیرۆریستیان لێ كوشتن دوویان خۆكوژبوون. لاى خۆیشییه‌وه‌ فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵڵا فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا رزگاركردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی له‌ رۆژئاوای مووسل راگه‌یاند.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا روونی كرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی تیپی نۆى زرێپۆش توانییان ناوچه‌ى زێرابه‌كان و ئاش و به‌نزینخانه‌ى راشدی له‌ رۆژئاوای مووسلأ رزگاربكه‌ن. هاوكات گوندى حوێده‌ره‌یان له‌ باكووری بادوش رزگاركردو ئاڵاى عیراقیان له‌سه‌ر بڵندكرده‌وه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ عه‌مید یه‌حیا ره‌سوول گوته‌بێژ به‌ ناوی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كۆمه‌ڵى حكوومییان له‌ناوچه‌ی موسڵى كۆن به‌ ته‌واوه‌تی كۆنترۆل كردووه‌و به‌ره‌و گه‌ڕه‌كى ریساله‌و نابلس له‌ پێشڕه‌ویدان و به‌شێكی زۆری ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه‌یان كۆنترۆلأ كردووه‌.

دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ به‌ ده‌یان تیرۆریست له‌ تیرۆریستانی داعش خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی عیراق كردووه‌.
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv