هێزه‌كانی عێراقی 4 گه‌ڕه‌كی دیكه‌یان له‌ موسڵ كۆنترۆڵ كرده‌وه‌
هێزه‌كانی عێراقی 4 گه‌ڕه‌كی دیكه‌یان له‌ موسڵ كۆنترۆڵ كرده‌وه‌ 10.01.2017 | 09:42

له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی شاری مووسڵ له‌ ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، سوپای عێراق چوار گه‌ڕه‌كی رۆھه‌ڵاتی رووباری دیجله‌ی كۆنترۆڵكرد.

یه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ، فه‌ریق عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵڵا رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانی سه‌ر به‌ رێكخستنی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق، گه‌ڕه‌كی دۆمیزی له‌ رۆژهه‌ڵاتی شاری مووسڵ كۆنترۆڵكردووه‌.

یاره‌ڵڵا راشیگه‌یاند كه‌ یه‌كینه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی به‌لانی كه‌م 35 چه‌كداری رێكخراوی تیرۆریستی داعشیان كوشتووه‌ و له‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌ش گه‌ڕه‌كی فه‌ڵه‌ستین كۆنترۆڵ كراوه‌ته‌وه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌ش عه‌مید مه‌روان ئه‌لخه‌فاجی به‌رپرس له‌ هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر شاری به‌له‌دیاتیان له‌ باكووری مووسڵ كۆنترۆڵ كردووه‌ته‌وه‌ و زیانێكی زۆریش به‌ رێكخراوی تیرۆریستی داعش كه‌وتووه‌.

خه‌فاجی ئاشكراشی كرد كه‌ ئاڵای عێراقیان له‌ مزگه‌وتی ئه‌لره‌حمانیان له‌ ناوه‌ندی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ به‌رزكردووه‌ته‌وه‌.
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv