هێزه‌كانی عیراق گه‌ڕه‌كى سوكه‌ریان له‌ شاری مووسل رزگاركرد
هێزه‌كانی عیراق گه‌ڕه‌كى سوكه‌ریان له‌ شاری مووسل رزگاركرد 10.01.2017 | 16:32

هێزه‌كانى عیراق راینگه‌یاند كه‌ رۆژى سێ شه‌ممه‌ گه‌ڕه‌كى سوكه‌ریان له‌ رۆژهه‌ڵاتی شاری مووسلأ رزگاركرد. له‌و باره‌وه‌ عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵڵا فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رزگاركردنی مووسل له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانی ده‌زگه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر گه‌ڕه‌كى سوكه‌ریان له‌ ررۆژهه‌ڵاتی شاری مووسل رزگاركرد و ژماره‌یه‌ك له‌ تیرۆریستانیان له‌ناوبرد.

پێشتریش هێزه‌كانی عیراق له‌ رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌ پێشڕه‌وییان كردبوو و تیرۆریستانیان له‌ گه‌ڕه‌كى به‌له‌دیات وه‌ده‌رنابوو ئه‌وه‌یش واى كرد ژماره‌یه‌ك له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ كۆنترۆل بكه‌ن كه‌ له‌ شوێنى شوێنه‌واره‌كانی شاره‌كه‌وه‌ نزیكن.

لاى خۆیه‌وه‌ گوته‌بێژ به‌ناوی یه‌كه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ى خێرا رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر له‌ناو گه‌ڕه‌كى فه‌له‌ستین و گه‌ڕه‌كى سۆمه‌ر له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌ پێشڕه‌وییان كردووه‌ به‌ڵام تیرۆریستانی داعش ته‌قه‌ له‌ خه‌ڵكی سڤیل ده‌كه‌ن كه‌ ئاڵاى سپى بڵند ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌ره‌و لاى هێزه‌كانی عیراق هه‌ڵدێن.
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv