هێزه‌كانى عێراقى گه‌ڕه‌كی نابلسیان كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌
هێزه‌كانى عێراقى گه‌ڕه‌كی نابلسیان كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌ 20.03.2017 | 10:08

هێزه‌ عیَراقییه‌كان گه‌ڕه‌كێكی‌ دیكه‌ی‌ رۆژئاوای‌ موسڵیان كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌و له‌ پێشڕه‌ویدان به‌ره‌و گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ دیكه‌.

عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یارالـله‌ فه‌رمانده‌ی‌ پڕۆسه‌كانی‌ نه‌ینه‌وا ئه‌مڕۆ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانی‌ دژه‌ تیرۆر گه‌ڕه‌كی‌ نابلسیان ئازادكردووه‌و ئاڵای‌ عیراقیان تیا به‌رزكردۆته‌وه‌.

هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق گه‌مارۆی چه‌كدارانی‌ داعشیان داوه‌ له‌ گه‌ره‌كی موسڵی‌ كۆن و نزیكتربونه‌ته‌وه‌ له‌و مزگه‌وته‌ مێژووییه‌ی كه‌ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی تیادا راگه‌یاند له‌نزیكه‌ی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا.
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv