هێزه‌كانى عێراقى سێ گه‌ڕه‌كى دیكه‌یان له‌ موسڵ رزگار كرد و دوو هێرشى داعشیشیان تێكشكاند
هێزه‌كانى عێراقى سێ گه‌ڕه‌كى دیكه‌یان له‌ موسڵ رزگار كرد و دوو هێرشى داعشیشیان تێكشكاند 11.01.2017 | 16:42

هێزه‌كانى عیراق رایانگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ هه‌رسێ گه‌ڕه‌كى دارایى و حه‌وتی نیسان و سدیقیان له‌ ده‌سته‌چه‌پى شاری مووسڵ له‌ چنگی تیرۆریستانی داعش رزگاركردو دوو هێرشی تیرۆریستانیشیان تێكشكاند.

له‌و باره‌وه‌ عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵڵا فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رزگاركردنی مووسلأ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانی ده‌زگه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر گه‌ڕه‌كى دارایى و حه‌وتی نیسان و سدیقیان له‌ ده‌سته‌چه‌پى شاری مووسلأ رزگاركرد و زیانێكى سه‌رو ماڵى زۆریان به‌ تیرۆریستانى داعش گه‌یاند. هاوكات هێزه‌كانی سوپای عیراق به‌ره‌نگاری هێرشێكی توندی تیرۆریستانی داعش بوونه‌وه‌ كه‌ كردیانه‌ سه‌ر گه‌ڕه‌كى ته‌ئمیم له‌ رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌و پاش چه‌ند كاتژمێرێك هێرشه‌كه‌یان تێكشكاندو هه‌موو هێرشبه‌ره‌كانیان له‌ناوبرد. هاوكات تیرۆریستانی داعش ویستیان له‌لاى باب شه‌مسه‌ه‌وه‌ له‌ پشتی ته‌پۆڵكه‌ى شووێنه‌واره‌كانه‌وه‌ هێرشێكی دیكه‌ بكه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌كانی عیراق و ژماره‌یه‌ك خۆكوژ به‌ پشتێنی مینڕێژكراوه‌وه‌ به‌ره‌و هێزه‌كانی عیراق هاتن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌یان پووچه‌ڵ كرایه‌وه‌و تیرۆریسته‌كان كوژران.

لاى خۆیه‌وه‌ ده‌زگه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر سه‌ر به‌ سوپای عیراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ سه‌ددا هه‌شتا تا هه‌شتاو پێنجی رۆژهه‌ڵاتی مووسلأ له‌ تیرۆریستانی داعش پاك كراونه‌ته‌وه‌.
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv