عه‌بادی: ده‌بێت توركیا هێزه‌كانی له‌ عێراق بكشێنێته‌وه‌
عه‌بادی: ده‌بێت توركیا هێزه‌كانی له‌ عێراق بكشێنێته‌وه‌ 11.01.2017 | 09:44

حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند ده‌بێت توركیا هێزه‌كانى بكشێنێته‌وه‌ و ره‌تیكرده‌وه‌ هیچ پێشڤه‌چوونێك له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌بێت تاوه‌كو هێزه‌كانیان له‌ عێراق هه‌بن ، گوتیشى، ئه‌وه‌م به‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا راگه‌یاندووه‌ .

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ وتاری هه‌فتانه‌ی خۆیدا له‌ به‌غدا ئاماژه‌ی به‌ دیداره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا له‌ به‌غدا كرد و ئاشكراى كرد كه‌ به‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیاى راگه‌یاندووه‌ : په‌یوه‌ندییه‌كانمان پێشڤه‌چوون به‌خۆوه‌ نابینن، ئه‌گه‌ر هێزه‌كانتان له‌ عێراق نه‌كشێننه‌وه‌ .

له‌باره‌ى ئۆپه‌ڕاسیۆنى رزگاركردنى موسڵیش عه‌بادى گوتى : تیرۆریستانى داعش له‌ موسڵ رووبه‌ڕووی شكستی گه‌وره‌ بوونه‌ته‌وه‌، راشیگه‌یاند رووخاندنی پرده‌كانی شاری موسڵ له‌لایه‌ن داعش ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی هێزه‌كانمان دروست ناكات .
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv