عه‌بادى گه‌یشته‌ واشنتۆن و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ تره‌مپ كۆببێته‌وه‌
عه‌بادى گه‌یشته‌ واشنتۆن و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ تره‌مپ كۆببێته‌وه‌ 20.03.2017 | 11:57

له‌سه‌ر بانگهێشتی، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق گه‌یشته‌ واسنۆن و بڕیاره‌، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكا چه‌ند دۆسیه‌كی گرنگ تاوتوێ‌ ده‌كات له‌سه‌روویانه‌وه‌ دۆسیه‌ی به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر .

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، بڵاویكردۆته‌وه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ڕێكه‌وتووه‌ .له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا، له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا له‌نێویاندا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، مایك پێنس و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، رێكس تیله‌رسۆن و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، پۆڵ ریان و به‌ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی كۆنگریس و پیران دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان ده‌بێت .

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ عه‌بادی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكا پته‌وكردنی هاوكارییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، له‌بواره‌كانی ئه‌منی، سه‌ربازی، ئابووری و چه‌ند بوارێكی دیكه‌ تاوتوێ‌ ده‌كات و هه‌وره‌ها سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ و رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات و به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ده‌كات .


BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv