رۆژی هه‌ینی داهاتوو موقته‌دا سه‌در له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات
رۆژی هه‌ینی داهاتوو موقته‌دا سه‌در له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات 19.03.2017 | 11:33

ره‌وتی سه‌در له‌ كۆنگره‌ی پرۆژه‌ی چاكسازی ، رایگه‌یاند كه‌ خۆپیشاندانه‌كانی جه‌ماوه‌ری به‌رده‌وامه‌ تا به‌دیهێنانی چاكسازی ، روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ موقته‌دا سه‌در رابه‌ری ره‌وتی سه‌در رۆژی هه‌ینی داهاتوو له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات .

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ره‌وتی سه‌در چاوه‌ڕوانی حه‌یده‌ر عبادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات كه‌ ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوی كوژرانی ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر بۆ ڕای گشتی رابگه‌یه‌نێت .

ئه‌بو دوعا عیساوی سه‌ركرده‌ له‌ نێو ره‌وتی سه‌در ناڕه‌زایی خۆی ده‌ڕبڕی به‌رامبه‌ر بوونی هێزی بیانی له‌ عێراق و ئاماژه‌ی دا كه‌ ئه‌وان چه‌ك دژی هێزی بیانی به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌.
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv