حه‌یده‌ر عه‌بادى له‌سه‌ر بانگهێشتێكى تره‌مپ به‌ره‌وه‌ ئه‌مریكا به‌ڕێكه‌وت
حه‌یده‌ر عه‌بادى له‌سه‌ر بانگهێشتێكى تره‌مپ به‌ره‌وه‌ ئه‌مریكا به‌ڕێكه‌وت 19.03.2017 | 15:27

سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له‌سه‌ر بانگهێشتێكى فه‌رمى تره‌مپ، به‌ره‌وه‌ ئه‌مریكا به‌ڕێكه‌وت، كه‌ بڕیاره‌ دواى سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته‌، چاوى به‌ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ش بكه‌وێت.

به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراقی فیدڕاڵ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19ى 3ى 2017، حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى فیدڕاڵ، به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ڕێكه‌وت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ى عه‌بادى بۆ ئه‌مریكا، له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمى، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان بووه‌، بڕیاریشه‌ جگه‌ له‌و، چاوى به‌ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ بكه‌وێت، له‌ نێویشاندا، جێگرى سه‌رۆك و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى كۆنگریس و ئه‌نجوومه‌نى پیران.

وه‌ك هاتووه‌، سه‌ردانه‌كه‌ بۆ زیاتر پته‌وكردنى په‌یوه‌ندی و هاوكارییه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و عێراقه‌ له‌ بواره‌كانى ئاسایش و سه‌ربازى و ئابوورى و بواره‌كانى دیكه‌.
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv