وه‌رگرتنى پاره‌ى زبڵ و خاشاك له‌ ماڵان تاوه‌كو ئێستا نه‌چۆته‌ بواری جێبه‌جێكردن
وه‌رگرتنى پاره‌ى زبڵ و خاشاك له‌ ماڵان تاوه‌كو ئێستا نه‌چۆته‌ بواری جێبه‌جێكردن 18.03.2017 | 15:31

سه‌رۆكى لیژنه‌ى باڵاى زبڵ و خاشاك، ئه‌و بڕیاره‌ى ده‌رچووه‌ سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنى پاره‌ى زبڵ و خاشاك له‌ ماڵان تا ئێستا نه‌چۆنه‌ وارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

دواى ئه‌وه‌ى كه‌سانێك به‌ ناوى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار حكومه‌تى هه‌رێم پاره‌ى زبڵ و خاشاك له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى شارى هه‌ولێر گۆده‌كه‌نه‌وه‌.

له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا فه‌رمان خه‌لیل سه‌رۆكى لێژنه‌ى باڵاى زبڵ و خاشاك له‌ سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر رایگه‌یاند ئه‌و بڕیاره‌ى كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتووگوزار ده‌رچووه‌ سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنى پاره‌ى زبڵ و خاشاك له‌ ماڵان تاكو ئێستا نه‌چۆنه‌ وارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌، ته‌نها شوێنه‌ بازرگانى و مۆڵ و ماركێته‌كان پاره‌یان لێوه‌رده‌گیرێت ئه‌ویش له‌لایه‌ن تیمه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێره‌وه‌یه‌.

هاوكات گووتیشى وه‌كو لێژنه‌ى باڵاى زبڵ و خاشاك له‌ سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كه‌ین كه‌ كه‌سانێك به‌ ناوى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر پاره‌ى زبڵ و خاشاكیان له‌ ماڵان وه‌رگرتووه‌.

ل:
فه‌رمان خه‌لیل
سه‌رۆكى لیژنه‌ى باڵاى زبڵ و خاشاك له‌ سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv