محه‌مه‌د هاودیانی: سه‌دا ٣٣ی سوودمه‌ندانی چاودێری خێزانی بوونیان نییه‌
محه‌مه‌د هاودیانی: سه‌دا ٣٣ی سوودمه‌ندانی چاودێری خێزانی بوونیان نییه‌ 18.03.2017 | 15:26

محه‌مه‌د هاودیانی وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند له‌سه‌دا سى و سێی سوودمه‌ندانی چاودێری خێزان بوونیان نه‌بووه‌ .

وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان گوتی: ئێمه‌ له‌ ئێستادا له‌گه‌ڵ بانكی نێوده‌وڵه‌تی خه‌ریكی چاكسازی كردنین له‌ دۆسیه‌ی چاودێری خێزاندا و راهێنانمان به‌چه‌ندین توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كردووه‌.

له‌كاتی ئێستادا تێستێكمان له‌ قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر وه‌رگرتووه‌، بۆمان ده‌ركه‌وتووه‌ سى و سێ له‌سه‌دی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی سوودمه‌ندن و به‌ناوی چاودێری خێزانه‌وه‌ مووچه‌یان وه‌رگرتووه‌ بوونیان نییه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ مانگی چوار به‌دواوه‌ ده‌ست ده‌كه‌ین به‌چاكسازی و جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌هاوكاریی له‌گه‌ڵ بانكی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ چاودێری خێزانی سوودمه‌ند بوون، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واو چاكسازی له‌و بواره‌دا بكه‌ین و دوای ته‌واوكردنی چاكسازییه‌كان ده‌یده‌ینه‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.

جێى ئاماژه‌یه‌ چاودێری خێزان جاران سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار بوو، دواتر له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می پاشه‌كه‌وت بۆ نه‌وه‌د هه‌زار دینار كه‌مكرایه‌وه‌ و زیاتر له‌ ساڵێكیشه‌ ئه‌و نه‌وه‌د هه‌زاره‌شیان پێنه‌دراوه‌.
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv