كۆى قه‌رزه‌كانى سه‌ر عێراق بۆ سه‌دا 64 به‌رزبۆته‌وه‌
كۆى قه‌رزه‌كانى سه‌ر عێراق بۆ سه‌دا 64 به‌رزبۆته‌وه‌ 18.03.2017 | 15:33

كرستیان جوز سه‌رۆكی نێرده‌ی سندوقی دراوى نێوده‌وڵه‌تی له‌ عێراق رایگه‌یاند كه‌ به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا، یه‌ده‌گه‌كانی عێراق له‌ په‌نجا و سێ ملیار و حه‌فتسه‌د میلۆن دۆلار له‌ ساڵی دووهه‌زار و پازده‌ دابه‌زیووه‌ و له‌ كانوونی یه‌كه‌می ساڵی دووهه‌زار و شازده‌دا گه‌یشتووته‌ چل و شه‌ش ملیار و پێنج ملیۆن دۆلار، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا ئاستی یه‌ده‌گه‌كانی عێراق جێگه‌ی ئاسوده‌ییه‌.

كریستان جوز ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ كه‌ كۆی قه‌رزه‌كانی سه‌ر عێراق له‌ ساڵی دووهه‌زار و چوارده‌دا له‌سه‌دا سى و دوو به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و له‌ ساڵی دووهه‌زار و شازده‌دا، گه‌یشتووه‌ته‌ شه‌ست و چوار له‌سه‌دا.
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv