له‌ هه‌ولێر به‌بۆنه‌ى 8ى مارس، رۆژى جیهانیى ئافره‌تان، پیشانگایه‌كى فۆتۆگرافى كرایه‌وه‌
له‌ هه‌ولێر به‌بۆنه‌ى 8ى مارس، رۆژى جیهانیى ئافره‌تان، پیشانگایه‌كى فۆتۆگرافى كرایه‌وه‌ 09.03.2017 | 17:16

له‌ هه‌ولێر پیشانگایه‌كى وێنه‌یى به‌ بۆنه‌ى هه‌شتى مارس رۆژى جیهانیى ئافره‌تان كرایه‌وه‌ .

له‌ ژێر دروشمى (بایه‌خدان به‌ تواناى ئافره‌تان و پاڵپشتیان ئامانجمانه‌) ئه‌نجومه‌نى هه‌ولێرى یه‌كێتى ئافره‌تان كوردستان به‌ بۆنه‌ى هه‌شتى مارس رۆژى جیهانى ئافره‌تان، به‌ ئاماده‌بوونى ئه‌حمه‌د كانى به‌رپرسى لقى دووى پارتى دیموكراتى كوردستان و ئومێد خۆشناو سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانى ئیدارى و حزبى له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كێبخانه‌ى هه‌ولێر پێشه‌نگایه‌كى وێنه‌یى بۆ فۆتۆگرافه‌رى به‌توانا محمود هه‌ولێرى كرده‌وه‌.

له‌و پێشه‌نگایه‌دا ژماره‌یه‌ك وێنه‌ى ئافره‌تانى كورد نمایش كرا كه‌ تیایدا گوزارشتیان له‌ خه‌بات و قوربانیدانى توێژى ئافره‌تان ده‌كرد له‌ بواره‌ جیا جیاكاندا.

لێدوانه‌كان:
ئه‌حمه‌د كانى- به‌رپرسى لقى دووى (پ.د.ك)
جوان رۆژبه‌یانى- ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى هه‌ولێرى یه‌كێتیى ئافره‌تان كوردستان
BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2015 All Right Reserved Kurdistan Tv