چوار وڵاتی عه‌ره‌بی دووه‌م لیستی تیرۆریان راگه‌یاند


هه‌ریه‌ك له‌ سعوودیه‌، میسر، ئیمارات و به‌حرێن كه‌ بایكۆتی قه‌ته‌ریان كردووه‌ دووه‌م لیستی تیرۆریان راگه‌یاند كه‌ نۆ قه‌واره‌ و نۆ كه‌سایه‌تی له‌ خۆده‌گرێت.

له‌ هه‌شتی حوزه‌یرانی رابردوودا، هه‌ریه‌ك له‌ سعوودیه‌، ئیمارات، به‌حرێن و میسر لیستێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ناوی په‌نجا و نۆ كه‌س و دوازده‌ رێكخراوی خێرخوازی له‌نێودا بوو و به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی هه‌بوون له‌گه‌ڵ تیرۆر خستیانه‌ ناو لیستی تیرۆر و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشیان كرد كه‌ قه‌ته‌ر پشتگیری ئه‌و كه‌س و رێكخراوانه‌ ده‌كات.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا كه‌ ئاژانسی فه‌رمی میسر بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و چوار وڵاته‌ رایگه‌یاندووه‌ نۆ قه‌واره‌ و نۆ كه‌سایه‌تی دیكه‌یان خستنه‌ ناو لیستی تیرۆره‌وه‌ كه‌ ئه‌و قه‌واره‌ و كه‌سایه‌تیانه‌ به‌ راسته‌خۆ یان ناراسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی قه‌ته‌ره‌وه‌ هه‌یه‌.

به‌ پێی به‌یاننامه‌كه‌، نۆ قه‌واره‌كه‌ سه‌ربه‌ یه‌مه‌ن و لیبیان له‌وانه‌ش، ئه‌نجوومه‌نی شورای شۆڕشگێرانی به‌نغازی له‌ لیبیا هاوپه‌یمانێتی كه‌تائیبه‌كان كه‌ له‌ رووخاندنی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له‌ ساڵی دوو هه‌زار و یازده‌دا به‌شداربوون كه‌ناڵی نه‌بائی لیبیی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك رێكخراوی خێرخوازی یه‌مه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌كایش هه‌ڵگری ره‌گه‌نامه‌كانی قه‌ته‌ر، كوێت، یه‌مه‌ن و لییبان كه‌ له‌ نێویاندا بانگخوازی كوێتی، حامد حه‌مه‌د علی له‌گه‌ڵ سێبانگخوازی قه‌ته‌ر هه‌یه‌.
چوار وڵاتی عه‌ره‌بی دووه‌م لیستی تیرۆریان راگه‌یاند
هه‌ریه‌ك له‌ سعوودیه‌، میسر، ئیمارات و به‌حرێن كه‌ بایكۆتی قه‌ته‌ریان كردووه‌ دووه‌م
Erbil
0ºC
As Sulaymaniyah
0ºC
Dahuk
0ºC

BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN

BA PARASTINI KURDISTAN BIBETE FERHENGI HEMUMAN
Copyright © 2014 All Right Reserved Kurdistan Tv